.:: نھێنی سەرکەوتن لە پیشە و کاردا

خەونی هەمو کەسێکە لە ژیانیدا سەرکەوتو بێت و گەیشتن بەو خەونە مەحاڵ نیە، تەنها پێویستە بزانیت چۆن رێگای راست هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی بە خەونەکانت بگەیت و لە ژیاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، چەند خاڵێک هەن کە بە نهێنی سەرکەوتن دادەنرێن.
  بیشتر بخوانید »   “نھێنی سەرکەوتن لە پیشە و کاردا”



  .:: جۆرەکانی ترس

فۆبیاواتا ترسێکی لەڕادەبەدەر لە شتێک کە خۆی لەڕاستیدا ئەو شتە مایەی ئەوترسە زۆرە نیە .

 سەدان جۆر لە فۆبیا هەیە ئەمە کۆمەڵێک جۆری فۆبیایە .

۱ _ اکروفوبیا : ترسان لەشوێنی بەرز بۆنمونە لەکاتێکا تۆ لەسەر شوێنێکی بەرزیت باڵەخانەیەک یان هەرشوێنێکی بەرز ئیتر کەسەیری خوارەوەئەکەیت . ترسێکی زۆرت بۆدێت و دڵت پەلەلەپەل ئەکات و دڵت تێک ئەچێت و سەرت سوڕ ئەخوات و خەریکیت بەرئەبیتەخوارەوە

۲ – باکترو فوبیا : ترس لە میکرۆب و نەخۆشی ( واسواسیی پاکوتەمیزی )

۳ _ هێربنۆ فۆبیا : ترس لە گیاندارە خشۆکەکان وەک مارو مارمێلکەو ……

۴ _ کلۆسترۆ فۆبیا : ترس لەشوێنی داخراو

۵ _ نەمبەر فۆبیا : ترس لە ژمارە ( ڕەشبینی بەرامبەر بە ژمارە )

۶ _ اکلۆ فۆبیا : ترس لەتاریکی

۷ _ اکرا فۆبیا : ترس لە قەرەباڵغی

۸ _ اتاکسۆ فۆبیا : ترسان لە تەرتیب نەکردن و ڕێک نەخستن ( ئەمە نەخۆشی هەندێک لەدایکەکانە هەمیشە ئەیانەوێت ماڵەکەیان زۆر مورەتەب و ڕێک بێت نابێت پوشێک یان دەزویەک لەسەر فەرشەکە کەوتبێت )

۹ _ تریپانۆ فۆبیا : ترس لە دەرزی لەخۆدان ، کەسی توش بو بەم حاڵتە ناوێرێت سەردانی پزیشک بکات لەترسی ئەوەی نەوەک دەرزی بۆ بنوسێت .

۱۰ – اماکسۆ فۆبیا : ترس لە سایەقی و شۆفێری و سەیارە لێخوڕین

۱۱- هیمۆ فۆبیا : ترس لەخوێن ، هەندێک کەس هەیە هەر چاوی بەخوێن بکەوێت یەکسەر ڕەنگی زەرد ئەبێت و عارەق ئەکات و سەری بەگێژادێت و ئەکەوێت

۱۲ – نۆزۆ فۆبیا : ترسان لەنەخۆشی . واتە کەسی توشبوو بەم حاڵەتە وائەزانێت توشی یەکێک لەنەخۆشیەکان بوە.

 

سنتە ری چارسه ری نە خۆشیه ده رونیە کان محمد جانبلاغی  ڕاوێژکاری دەروونناس

هیوامان ته ندروستیتانه

چارەسەرکردن  نه خوشی ده رونی 

وه لام دانه وه ی پرسیار

بهترین روانشناس



  .:: چارەسەری خەمۆکی

خەمۆكی

خەمۆکی (ئینگلیزی: Depression) یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی و بێچارەیی و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی.

زوربەمان ھەست بەم حاڵەتە دەکەین لە ساتێک یان ساتێکی تر لە ژیانماندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم و درێژە ناکێشێت.

خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتیە لە کێشەی مەزاجی مرۆڤ کە تیایدا ھەست دەکات بە غەمباری ، گوم بوون (Loss)، توڕەیی و بێ ھیوایی لە ھەموو ڕۆژێکی ژیاندا و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

نیشانەکانی خەمۆکی

لە خەمۆکی تو‌ند و ڕاستەقینە دا ئەو کەسە لەوانەیە ھەست بە پێنج یان زیاتر لەم نیشانانەی خوارەوە بکات :

  غەمباری و ڕەشبینی.

  ھەست کردن بە تاوانباری، بێ نرخی، بێ پشتیوانی، بێ ھیوایی، ڕق لە خۆبوون و نائارامی.

▪  نەمانی ھەوەس و لەزەت بینین لە ئەنجامدانی چالاکییە ئاساییەکان کە پێشتر ئارەزووی کردوون (بە ئەنجامدانی سێکسیشەوە)‌.

▪  ئاستەنگ لە تەرکیز کردن و خاو بوونەوەی یادگا.

▪  خراپتر بوونی نەخۆشیە درێژخایەنەکان لەو کەسانەدا کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە، نمونە ڕۆماتیزمی جومگەکان، نەخۆشی شەکرە.

▪  گۆڕان لە ڕژێمی خەوتندا کە دەبێتە ھۆی بێخەوی یان خەواڵوێتی و زۆر خەوتن.

▪  گۆڕانی ئیشتیھا بۆ خواردن کە دەبێتە ھۆی زیادبوون یان کەمبوونی کێشی لەش.

▪  ھەست کردن بە ماندویەتی و کەم وزەیی.

▪  دڵەڕاوکێ، ڕاڕایی و ئاڵۆزی.

▪  بیرکردنەوە لە خۆکوشتن و مردن.

خاو قسەکردن و خاو جوڵان.

 سەرئێشە، ئازاری گەدە و کێشە لە کۆئەندامی ھەرسدا.

حەز کردن بە تەنیای

سنتە ری چارسه ری نە خۆشیه ده رونیە کان محمد جانبلاغی  ڕاوێژکاری دەروونناس

هیوامان ته ندروستیتانه

چارەسەرکردن  نه خوشی ده رونی 

وه لام دانه وه ی پرسیار

بهترین روانشناس



  .:: نیشانەکانی نەخۆشیە دەرونیەکان

نیشانەكانی نەخۆشیە دەروونیەكان بەگشتی،هەندێك جار ئەم ئاماژانە لەكەسی ئاساییشدادەردەكەون بەڵام هەندێك جار لە كەسی نا ئاسایی دەردەكەون:

١-ڕووكاری دەرەكی و هەڵسوكەوت:

پاكو خاوێنی و جلوبەرگ و شێوازی ڕۆیشتن و دانیشتن و مامەڵەكردن و هەڵسوكەوت دەگرێتەوە.

٢-وتووێژو ئاخاوتن :

ڕەنگە یەكێك بێت لەمانە ،كەمدوە،چەنەبازە.زۆر برێیە،خێرا قسە دەكات ،خاو قسە دەكات ،بەسۆزەوە قسە دەكات ،بەدەنگی بەرز یان نزم قسە دەكات ،بە یەك تۆن یا ڕیتم قسە دەكات،بە زمانێك ی نا عاڵی قسە دەكات ،بە زمانێك قسە دەكا نوێیە كەس لێی تێناگات.

٣-مەزاج:

ئەو هەست و سۆزە ناوەكیەیە كە كەسێك لە ناخی هەستی پێ دەكات ڕەنگە لە مامەڵەو ڕەفتار ڕەنگ بداتەوە،ڕەنگە یەكێك بێت لەمانە (دڵتەنگە،خەمبارە،زوتوڕە دەبێت،دڵەڕاوكێی هەیە بەتاڵە،هەست بە تاوان دەكا،نا ئومێدە ،بێ هیوایە،گوێ بە هیچ نا دات،ئەترسێ،دڵخۆشە،یان. لەوپەڕی دڵخۆشیەوە بۆ ئەو پەڕی خەمباری.

٤-وەهم 

٥-وڕێنە

سنتە ری چارسه ری نە خۆشیه ده رونیە کان محمد جانبلاغی  ڕاوێژکاری دەروونناس

هیوامان ته ندروستیتانه

چارەسەرکردن  نه خوشی ده رونی 

وه لام دانه وه ی پرسیار

بهترین روانشناس



  .:: دڵەڕاوکێ چیه‌ و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

دڵەڕاوکێ

نیشانەکانی

نیشانە دەرونیەکانی

۱. ترس

۲. توڕەبوون و هەڵچوون

۳. بێ ئۆقرەیی

۴. دڵتەنگی

۵. کەمی ئارەزووی خواردن

۶. کەمی ئارەزووی سێکس

۷. بێخەوی

۸. نینۆک خواردن

۹. نەبوونی متمانە بە خود

۱۰. ڕاڕایی

۱۱. گۆشەگیری

نیشانە جەستەییەکان

۱. ئازار

۲. سڕبوون

۳. ئارەقکردنەوە

۴. لەرزین

۵. دەم وشک بوون

۶. مێرولەکردن

۷. پلدانی ماسولکە

۸. دڵەکوتێ

۹. تەنگەنەفەسی

۱۰. میزەچورکێ

۱۱. قژهەڵوەرین

۱۲. سەرگێژخواردن

۱۳. سکچوون

۱۴. قەبزی

۱۵. لاوازبوون

۱۶. شەکەتی

۱۷. پێچ بەسکدا هاتن

۱۸. غازاتی ناوسک

۱۹. تێکچوونی سوڕی مانگانە

سنتە ری چارسه ری نە خۆشیه ده رونیە کان محمد جانبلاغی  ڕاوێژکاری دەروونناس

هیوامان ته ندروستیتانه

چارەسەرکردن  نه خوشی ده رونی 

وه لام دانه وه ی پرسیار

بهترین روانشناس